سەردێڕ:

ئێران: ئەمریکا و ئیسرائیل لەپشت خۆپیشاندانەکانی لوبنان و عێراقەوەن

فۆتۆ: 
2019-11-08

4345 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک ئەرکانی ھێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت، ئەمریکا و ئیسرائیل لەپشت خۆپیشاندانەکانی لوبنان و عێراقەوەن و دەیانەوێت دوو حکومەتی سەربە خۆیان پێکبھێنن.
محەمەد باقری سەرۆک ئەرکانی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە وتارێکدا لە ڕێوڕەسمێکی سەربازیدا لە شاری قوم وتی، لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا تا ئێستا زیاتر لە ٢٥٠ کەس کوژراون، ھەروەھا خۆپیشاندانەکانی لوبنان بووە ھۆی دەستلەکارکێشانەوەی سەعد حەریری.
جەختی لەوەش کردەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل پلانێک بەڕێوەدەبەن لە عێراق و لوبنان و دەیانەوێت دوو حکومەتی سەربە خۆیان لەو دوو وڵاتە بھێننە سەر دەسەڵات.
سەرۆک ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، دەسەڵاتدارانی ئایینی لە عێراق و لوبنان دژی پیلانگێڕیی ئەمریکا و ئیسرائیل دەوەستنەوە.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە، عێراق و لوبنان رووبەڕووی دوو شەپۆلی بەرفراوانی خۆپیشاندان بوونەتەوە و ئامانجی سەرەکیی خۆپیشاندەرانیش چاکسازیکردن و گۆڕینی دەسەڵاتە.