سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. هێزە هاوبەشەکانی تورکیا و روسیا لە دێرک بەردباران کران

فۆتۆ: 
2019-11-08

5493 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی تێپەڕبوونی هێزە هاوبەشەکانی تورکیا و روسیا بە ناو گوندی دیرونا ئاغای سەر بە شارۆچکەی دێرک لە لایەن هاوڵاتییانی گوندەکەوە بەردباران کران.

ئەمڕۆ هەینی ٨ی تشرینی یەکەم، هاوڵاتییانی گوندی دیرونا ئاغای سەر بە ناوچەی ئالیان لە شارۆچکەی دێرکی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، هێزە هاوبەشەکانی تورکیا و روسیایان بەردباران کرد.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی ڕێککەوتنی ڕوسیا و تورکیا، دەورییەی هاوبەشی سوپای سەربازی ئەو دوو وڵاتە لە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدەدرێت.