سەردێڕ:

هەسەدە: سەرکردەیەکى گروپە چەکدارییەکانى سوریامان دەستگیرکردووە

فۆتۆ: 
2019-11-07

21381 جار خوێندراوەتەوە

بەپێى ماڵپەڕى هاوار نیوز، هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) لە ئۆپراسیۆنێکى هێزەکانیاندا سەرکردەیەکى گروپە چەکدارییەکانى سوریایان دەستگیرکردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو چەکدارە ناوى ئیسماعیل زەعیمە و، لە گرتە ڤیدیۆیەکى پێشتردا دەردەکەوێت لەسێدارەدانى سێ کەس جێبەجێ دەکات، پلانى داناوە بۆ کردنە ئامانجى سەرکردەکانى هەسەدە.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا، کە پێشتر لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە، ئیسماعیل زەعیم دەرکەوتووە، کە دوو کەس لە لایەوە وەستاون و سێ کەس لەبەردەمیاندایە، کە بەرگى پرتەقاڵییان لەبەردایە و چاویان بەستراوەتەوە.

لەکاتى وتەکانیدا، ئیسماعیل زەعیم بەڵێنى تۆڵەکردنەوە دەدات بەوانەى وەک خۆى ناویانى هێناوە بە "خاچپەرستەکان و هەڵگەڕاوەکان" و، لەو کاتەدا دەمانچەکەى روودەکاتە ئەو سێ کەسەى بەردەمیان و دەیانکوژێت.