سەردێڕ:

ئێسکی جۆرە ئاژەڵێک دۆزرایەوە کە ١٥٠ سەدە بەر لە ئێستا ژیاوە

فۆتۆ: 
2019-11-07

5867 جار خوێندراوەتەوە

زانایان لە مەکسیک ڕایانگەیاند، ژمارەیەکى زۆر ئێسکی جۆرە ئاژەڵێکیان دۆزیوەتەوە بە ناوی مامۆز، کە توێژینەوەکان ئاشکرایانکردووە گەورەترین جۆری ئاژەڵە.

زانایان لە مەکسیک ٨٠٠ ئێسکی جۆرە ئاژەڵێکیان دۆزیوەتەوە بە ناوی مامۆز، کە ئاژەڵێکی شیردەرە و شێوەی زۆر لە فیل دەچێت.

ئەم جۆرە ئاژەڵە بە پێی توێژینەوەکان گەورەترین جۆری ئاژەڵە، کە بەر لە لەناوچوونی لە ناوچەکانی ئەوروپای ناوەڕاست و ئەمریکادا ژیاوە.

ماڵپەڕی فرانس پرێس ڕایگەیاندووە، زاناکانی پەیمانگای مەکسیک تایبەت بە بەردبووەکان، ئەو ئێسکانەیان لە تۆلتیبیکی ویلایەتی مەکسیکۆ دۆزیوەتەوە، بە دووریی نزیکی ٤٥ کیلۆمەتر لە پایتەختی مەکسیکەوە، هەروەها ئێسکەکانیش پێکدێن لە ئێسکی ١٤ مامۆز.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمە یەکەم دۆزینەوە نییە دەربارەی ئەم جۆرە ئاژەڵە لە مەکسیک، بەڵکو لە ساڵی حەفتاکاندا و، لەکاتی کارکردندا بۆ هەڵکەندنی تونێلێکی شەمەندەفەر، چەند ئێسکێکی مامۆزیان دۆزییەوە لە باکووری پایتەختی مەکسیک.

لەگەڵ ئەوانەشدا بەشێک لە توێژینەوەکان لەناوچوونی ئەو جۆرە ئاژەڵە بۆ ڕاوکردنیان بە شێوەی نایاسایی، لەلایەن مرۆڤەکانەوە، دەگەڕێننەوە؛ بەشێکی دیکەش لەناوچوونیان دەگەڕێننەوە بۆ گۆڕانی کەشوهەوا.