سەردێڕ:

رۆژهەڵاتی کوردستان.. دیوارێکی مێژوویی بە درێژی ١١٥ مەتر دۆزراوەتەوە

فۆتۆ: 
2019-11-07

7469 جار خوێندراوەتەوە

لە باکوری شاری سەرپێڵی زەهاوی رۆژهەڵاتی کوردستان و لە بنارى چیای بەمۆ شوێنەواری دیوارێکی مێژوویی بە درێژایی ١١٥ مەتر دۆزراوەتەوە.

سەجاد عەلی بەیگی خوێندکاری بەشی دکتۆرای شوێنەوارناسی لە زانکۆی تاران لە وتارێکدا لە گۆڤاری زانستی ئەنتیکیۆتی پاڵپشت بەو وێنانەی لە رێگەی مانگی دەستکردەوە گیراون شوێنەواری دیوارێکی مێژوویی دۆزیوەتەوە.

بەگوێرەی ئەو شوێنەوارانەی لە نزیک دیوارەکە دۆزراونەتەوە دیوارەکە لە نێوان ساڵانی سەدەی چواری بەر لە زایین و سەدەی شەشی زاینی دروستکراوە و بەوتەی شوێنەوارناسان، پێدەچێت بەرزی دیوارەکە ٣ مەتر و پانیەکەشی چوار مەتربوو بێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، نزیکەی یەک ملیۆن مەتری چوارگۆشە بەرد لە دروستکردنی ئەو دیوارەدا بەکارهێنراوە و ئەوەش پێویستی بە توانایەکی زۆری مرۆیی و دارایی هەبووە، بۆیە ئەگەری زۆرە سنوری نێوان دوو ئیمپراتۆر بوو بێت.

گەرچی شوێنەوارناسان ماوەیەکی کورتە دیوارەکەیان دۆزیوەتەوە، بەڵام پشتاوپشت دانیشتوانی ناوچەکە ئەو دیوارەیان بە دیواری گاوری ناوبردووە کە وشەیەکی زیاتر بۆ زەردەشتیەکان بەکارهێنراوە.