سەردێڕ:

سكرتێری رۆژنامەوانیی سەرۆکى پەرلەمان: ڕێگریکردنەکە هەڵە تێگەیشتنێک بووە

فۆتۆ: 
2019-11-07

18198 جار خوێندراوەتەوە

سكرتێری رۆژنامەوانیی سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، بابەتى ڕێگریکردن لە سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان هەڵە تێگەیشتنێک بووە و هۆکارەکەی کارمەندانی کۆمپانیای سکیوریتی بووە.

ڕاشیگەیاند، ڕێگریکردنەکە هیچ پەیوەندیی بە پاسەوان و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانەوە نییە.

باسی لەوەش کرد، "بەداخەوە لە هەندێک ماڵپەڕ و پێگەی سۆشیاڵ میدیا هەندێک هەواڵ بڵاوکرایەوە، لەسەر ئەوەی گوایە رێگری لە سەرۆکی پەرلەمان کرابێت بچێتە هۆتێلی رۆتانا بۆ بەشداری لە پانێلی دیداری مێری".

دوێنێ چوارشەممە، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، لە هۆتێل رۆتانا ڕێگری لە سەرۆکی پەرلەمانى کوردستان کرا بە ئوتۆمبێلەکانییەوە بچێتە ژوورەوە، دوای هەوڵدانی ڕێکخەرانی دیدارەکەش بۆ گەڕانەوەی، ئەو هەر نەگەڕاوەتەوە.