سەردێڕ:

​خۆپیشاندانەکانی بەغدا و زۆرینەی شارەکانی عێراق بەردەوامە

فۆتۆ: 
2019-11-07

856 جار خوێندراوەتەوە

خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و زۆرینەی شارەکانی عێراق لە ڕۆژی ١٤ هەمدا بەردەوامن و نزیکەی ٤٨ کاتژمێریشە هێڵەکانی ئینتەرنێت لە بەغدا و زۆرینەی شارەکانی دیکەی عێراق ڕاگیراون.

ئومێد محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆش خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لە مەیدانی تەحریر بەردەوامە و خۆپیشاندەران لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆئەوەی بچنە ناوچەی سەوز.

لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی ٥ی ئەم مانگەشەوە هێڵەکانی ئینتەرنێت لە بەغدا و زۆرینەی شارەکانی عێراق ڕاگیراون، بە ئامانجی ئەوەی خۆپیشاندانەکان کۆتاییان بێت و پەیامەکانی خۆپیشاندەران بڵاونەبنەوە.

لە زۆرینەی فەرمانگەکانی بەشی ڕەسافەی شاری بەغدا دەوامکردن ڕاگیراوە، بەڵام لە بەشی کەرخ زۆرینەی فەرمانگەکان دەوامی ئاسایی تێدا دەکرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان، بەڵام خۆپیشاندەران سورن لەسەر داواکارییەکانیان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری و هەلیکار و دەستلەکاركێشانەوەی حکومەت.