سەردێڕ:

رێگریی لە چوونە ژورەوەی سەرۆکی پەرلەمان کرا بچێتە ئەو ئوتێلەی کە دیداری میری تێدا کرا

ڕێواز فایەق - سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
فۆتۆ: میدیاکان
2019-11-07

89060 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تی، هەولێر، هێرش قادر

دوێنێ لە کاتی ڕۆیشتنی بۆ بەشداریکردن لە دیداری مێری لە هۆتێل رۆتانا لە هەولێر، ڕێگە بە ڕێواز فایەق – سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان نەدرا بە ئوتومبێلەکانییەوە بچێتەوە ژوورەوە و ئەویش بەشداری دیدارەکەی نەکرد.

 دوێنێ چوارشەممە، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، لە هۆتێل رۆتانا ڕێگری لە سەرۆکی پەرلەمان کوردستان کرا تا بە ئوتومبێلەکانییەوە بچێتە ژوورەوە دوای هەوڵدانی ڕێکخەرانی دیدارەکەش بۆ گەڕانەوەی، ئەو هەر نەگەڕاوەتەوە.

پەیامنێری ئێن ئار تی ڕایگەیاند، دوای گەڕانەوەی سەرۆکی پەرلەمان بەهۆی ڕێگریکردنەکەوە، چەندین جار لەلایەن ڕێکخەرانی دیدارەکەوە پەیوەندی پێوە کراوەتەوە، بەڵام ڕێواز فایەق ئامادە نەبووە بگەڕێتەوە و بەشداری دیدارەکە بکات

ئەوەشی خستەڕوو، بیانووی هۆتێلەکە ئەوە بووە کە پاسەوانەکان نەیانناسیوەتەوە و 
لەکاتێکدایە ڕێگە بە سکرتێری پەرلەمان لە هەمان شوێن درابوو.

ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری)، دامەزراوەیەکە و گرنگی بە پرسی سیاسیی و سیستەمی فەرمانڕەوایەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی، کوردستان و عێراق بە تایبەتی دەدات و ساڵانە دیداری بۆ ساز دەدات.