سەردێڕ:

عێراق.. کارکردن لە بەندەری ئوم قەسر دووبارە ڕاگیرایەوە

فۆتۆ: 
2019-11-07

1397 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە دوای کردنەوەى بەندەری ئوم قەسر بۆ ماوەیەکی کەم، دووبارە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ئەو بەندەرە داخرایەوە.

 میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەم بەیانییە بۆ ماوەک بەندەرەکە کراوەتەوە و بەڵام دواتر دووبارە خۆپیشاندەران هاتوونەتە شوێنەکە و سەرجەم ڕێگاکانیان داخستووە.

پێشتریش عەبدولکەریم خەلەف وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، داخستنى بەندەر و پاڵاوگەکە زیاتر لە ٦ ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە.

لەدوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و شارەکانی تری عێراق خۆپیشاندەران ڕێگاکانی بەندەری ئوم قەسریان لە بەسرە داخست و ماوەى هەفتەیەکبوو کارکردن لەو بەندەرە وەستابوو.

هاوکات لە شاری ناسرییەش خۆپیشاندەران چوونە سەر پاڵاوگەى شارەکە و کارکردنیان ڕاوەستان وئەمەش وایکرد کێشەى دابینکردنی سوتەمەنى بۆ شارەکانی باشور دروستببێت.