سەردێڕ:

بەهێزترین پاسپۆرتی جیهان ئاشکراکرا

هاوڵاتییەکی وڵاتی یابان و پاسپۆرتەکەی
فۆتۆ: AFP
2019-11-07

52840 جار خوێندراوەتەوە

لیستی گوزەرنامەی هێنلی، بەهێزترین پاسپۆرتی جیهانی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا پاسپۆرتی ژاپۆن و سەنگافورە بە بەهێزترین و ئەفغانستان و عێراقیش بە لاوازترین دانراون.

لیستی گوزەرنامەی هێنلی، کە وێبسایتێکە و لەلایەن هێڵی ئاسمانی گواستنەوەی نێودەوڵەتییەوە ئاماری گەشتکردن و زانیاری لەسەر پاسپۆرتی وڵاتانی بۆ دەنێردرێت بڵاویکردووەتەوە، باشترین و بەهێزترین پاسپۆرتی جیهان پاسپۆرتی ژاپۆن و سەنگافورەیە کە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە دەتوانن گەشتی ١٩٠ وڵاتی دیکە بکەن بەبێ ڤیزا و تێچوویەکی زۆر.

وڵاتانی کۆریای باشور، فینلاند و ئەڵمانیا لە پلەی دووەمدا دێن کە هاوڵاتیانیان دەتوانن گەشتی ١٨٨ وڵاتی دیکە بکەن بەبێ ڤیزا و تێچوویەکی زۆر.

هەریەک لە دانیمارک، ئیتاڵیا و لوگزەمبۆرگ بە ١٨٧ وڵات لە پلەی سێیەمدا دێن، و فەڕەنسا، ئیسپانیا و سوید-یش بە ١٨٦ وڵات لە پلەی چوارەمدا دێن.

پێنج ساڵ لەمەوبەر پاسپۆرتی بەریتانی و ئەمریکی لە ئاستی سەرەوەی لیستەکەدا بوون، بەڵام ئێستا لە پلەی شەشەمدا دێن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هاوڵاتی عێراقی بە شێوەیەکی فەرمی بە بێ ڤیزا و بەشێوازی جۆراوجۆر، دەتوانن گەشت بۆ ٤٠ وڵاتی جیهان بکەن، بەڵام تەنها ٢٧یان وڵاتی ناسراون و ئەوەی دەمێنێتەوە یان دوورگەیەکی دوورە دەستن یاخود هەرێمێکی بچوکی وڵاتێکی نەناسراوە.