سەردێڕ:

شەقڵاوە.. تەرمی کچێک بە کوژراوی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە

گرافیکی هەواڵی NRT
فۆتۆ: NRT
2019-11-06

23485 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ کچێکی تەمەن ٢٦ ساڵ، بە کوژراوی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شەقڵاوە.

کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، تەرمی کچێکی دانیشتووی شارەدێی هەریر-ی سەر بە قەزای شەقڵاوە، گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شەقڵاوە.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی هەریر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "تەرمەکە ئاسەواری گولەی پێوەبووە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە."

ئێن ئاڕ تی بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاریی زیاتر پەیوەندیی بە پۆلیسی هەولێرەوە کرد، بەڵام ئەوان بێئاگایی خۆیان لە ڕووداوەکە دەربڕی.

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە و کەسێکی نزیکی کچەکە کوشتوویەتی.

ئێن ئاڕ تی زانیاریی زیاتر لەمبارەیەوە بڵاودەکاتەوە..