سەردێڕ:

وەزارەتی کاری هەرێم وێبسایتیکی بۆ دۆزینەوەی هەلی کار کردەوە

لینکی وێبسایتەکە لە هەواڵەکەدایە
لۆگۆی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
فۆتۆ: گووگڵ
2019-11-06

8916 جار خوێندراوەتەوە

 وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان، ماڵپەڕیکی تایبەتی بە خزمەتگوزاریی هەلی کار ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "فەیسبووک" ڕایگەیاند، بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، سیستمی بەکارخستنی ئەلکترۆنی و وێبسایتی "پۆرتاڵی کار" دانرا.

روونیشیکردووەتەوە، سیستمەکە خزمەتگوزاری گەڕان بە دوای کاردا پێشکەش بەو هاوڵاتییانە دەکات کە بەدوای هەلی کاردا دەگەڕێن و ئەو خاوەنکارانەی پێویستییان بە کرێکارە دەتوانن لە رێگەی سیستەمەکەوە کرێکار بدۆزێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەشدا ئەوە هاتووە کە ئەم سیستمە بەردەستە لە گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی کار لە "هەولێر، دهوک، سلیمانی"، هەروەها لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕاهێنانی پیشه‌یی لە  "گەرمیان، سۆران، زاخۆ"، سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی لە وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەردەستە.

 لەم لینکەوە وێبسایتەکە ببینن