سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم: یەکشەممەی داهاتوو پشوو نابێت

شەممە پشووە
فۆتۆ: 
2019-11-06

23643 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رونكردنەوەیەکى لەسەر پشووی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دەوامی ئاسایی دەکرێت و ناکرێتە پشوو.

جووتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پشووی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەر (د.خ) رۆژی شـــــــەممەیە نەك یەكشەممە، رۆژی یەكشەممە دوامی دامودەزگاكانی حكومەت ئاساییە‌ و پشوو نییە".

هەرچەندە پیشتر حکومەتى هەرێم رۆژەکانى پشوى ساڵى بڵاوکردەوە و تییدا رۆژى یەکشەممەى بە پشوو دیاریکردبوو، بەبۆنەى یادى لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) کە دەکاتە ١٢ـی مانگی (رەبیعى یەکەم) لە هەرێمی كوردستان دەكرێتە پشووی فەرمی.