سەردێڕ:

پیاوێک بەهۆی هەوڵدان بۆ خواردنی ٥٠ هێلکە گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-11-06

6259 جار خوێندراوەتەوە

لە ڕووداوێکی دەگمەندا پیاوێکی هیندی بەهۆی گرەوێکی لەگەڵ هاورێیەکیدا هەوڵیدا ٥٠ هێلکە بخوات، لە بەرامبەردا ٢٠٠٠ ڕوپیە بباتەوە.

ماڵپەڕی سەیدەتی لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، دوو هاورێ گرەوێکیان کردووە کە ئەگەر یەکێکیان ٥٠ هێلکە بخوات ئەوا ئەوی تریان ٢٠٠٠ روپیەی پێدەدات.

سوبهاش یادافی تەمەن ٤٢ ساڵ توانی بە سەرکەوتووی ٤١ هێلکە بخوات، لەکاتی هەوڵدانی بۆ خواردنی هێلکەی دواتر کە ببێت بە ٤٢ هێلکە دەبورێتەوە و دەکەوێت بە زەویدا.

بە پەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک هەواڵی مردنی رادەگەیەنن، پزیشکەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، یاداف بەهۆی هەوکردنی گەدە و زیادەڕەویکردنی لە خواردنی هێلکەدا کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستەی دروستکردووە و بووەتەهۆی گیان لەدەستدانی.