سەردێڕ:

پاسپۆرتى سلێمانى: بەغدا لە دوو ڕۆژدا وەڵامی داینەوە بەڵام هەولێر چوار مانگە وەڵاممان ناداتەوە

فۆتۆ: 
2019-11-06

1759 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیى پاسپۆرتى سلێمانى بە ئێن ئاڕ تیى ڕاگەیاند، بۆ کردنەوەى نوسینگەى پاسپۆرت داوایەکیان ئاراستەى حکومەتى بەغدا کردووە و لە ماوەى دوو ڕۆژدا وەڵامیان دراوەتەوە، بەڵام بۆ هەمان مەبەست داوایان ئاراستەى ڕەگەزنامەى هەرێم کردووە و چوار مانگە وەڵامیان نەدراوەتەوە.

سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەرى پاسپۆرتى سلێمانى بە ئێن ئاڕ تیى ڕاگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەنیازە نوسینگەیەک بۆ دەرهێنانى پاسپۆرت لە چەمچەماڵ بکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش داوایەکیان ئاراستەى وەزارەتى ناوخۆى عێراق کردووە و تەنها لە ماوەى دوو ڕۆژدا ڕەزامەندى لەسەر داواکەیان لەلایەن ئەو وەزارەتەوە نیشاندراوە و وەڵامیان وەرگرتووەتەوە.

بەڕێوەبەرى پاسپۆرتى سلێمانى وتووشیەتى، هەر بۆ هەمان مەبەست داوایان ئاراستەى هەولێر کردووە و ماوەى چوار مانگە چاوەڕوانى وەڵامى بەڕێوەبەرایەتیى ڕەگەزنامەى هەرێمن، هێشتا وەڵامى داواکەیان نەدراوەتەوە.

پاسپۆرتى سلێمانى لە ئێستادا رۆژانە نزیکەى دوو هەزار مامەڵەى هاوڵاتییان ڕایی دەکات، لەو ژمارەیەش بەشێکى زۆریان هاوڵاتییانى قەزاى چەمچەماڵن، کە ژمارەى دانیشتووانەکەى زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس دەبێت.