سەردێڕ:

سۆران.. کەسێک لەناو بازاڕدا کوژرا

فۆتۆ: 
2019-11-06

6423 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، سۆران، عەبدۆ رۆستایى

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ناو بازاڕی قەزای سۆران بەھۆی شەڕە تەقەی نێوانچەندکەسێکەوە، کەسێک کوژرا و سێ کەسیش بریندار بوون.

ڕاشیگەیاند، چەکدارێک تەقەى لە خێزانێک کردووە و کەسێکى کوشتووە بەناوى شێرزاد حسێن و برایەکى و برازایەکى لەگەڵ هاورێیەکى شێرزادیشى بریندارکردووە.

باسى لەوەشکرد، کەس وکارى کوژراوەکە دەڵێن، تەرمەکە نانێژن تا مافى خۆیان وەرنەگرنەوە، باس لەوەش دەکەن چەکدارەکە ناوى سەدام حەسەنە و فەرماندەیەکى پارتییە لە سنورەکە.

ئاماژەى بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس هیچ روونکردنەوەیەکیان لەو بارەوە نەبووە و لە چواردەورى ماڵى فەرماندەکە بڵاوەیان پێکراوە بۆ ئەوەى کەس وکارى کوژراوەکە نەچنە سەر ماڵی فەرماندەکە.

لە ماوەی کەمتر لەھەفتەیەکدا ئەمە سێھەمین رووداوی کوشتنە لە سنوری قەزای سۆران.