سەردێڕ:

پۆلیسی ھەولێر: ٢٣ تاوانبارمان دەستگیرکردووە

فۆتۆ: 
2019-11-06

1378 جار خوێندراوەتەوە

لە کۆنفڕانسێکی ھەواڵیدا پۆلیسی ھەولێر دەستگیرکردنی ٢٣ تاوانباری ڕاگەیاند، کە زۆربەیان خۆیان ڕادەست کردووە.
عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە شەشی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە کۆنفڕانسێکی ھەواڵیدا ڕایگەیاند،  ٢٣ کەسیان بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەسگیرکردووە و زۆربەی تاوانبارەکان خۆیان ڕادەستکردووە.
لە وەڵامی پرسیاری ھۆکاری زۆربوونی تاوانەکاندا بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر وتی ''شیرازەی کۆمەڵگا لەھەموو ڕوویەکەوە تێکچووە''.
پۆلیسی ھەولێر ڕاشیگەیاند، زۆربەی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بە شیوەی باند دزییان کردووە و ھەندێکیان جامی ئۆتۆمبێلیان شکاندووەو، ھەندێکی دیکەش ھەستاون بە بڕینی دوکان، چەند کەسێکیش بەھۆی کاری ئاژاوەگێڕی و شەڕ و ھێرشکردنە سەر ھاوڵاتییانەوە دەستگیرکراون.