سەردێڕ:

ماڵی سێ پەڕلەمانتارى عێراق لە پارێزگای زيقار سوتێندرا

فۆتۆ: 
2019-11-06

1800 جار خوێندراوەتەوە

ميدياکانی عێراق ڕايانگەياند، ماڵی سێ پەڕلەمانتار ی عێراق لە پارێزگای زيقار سوتێندراون.

بەپێی هەواڵی ميدياکانی عێراق شەوی رابردوو خۆپیشاندەرانی پارێزگای زیقار لە قەزای شەترە، چونەتە سەر ماڵی هەریەك لە پەرلەمانتاران، ناجی ئه‌لسه‌عیدی و زه‌ینه‌ب خه‌زره‌جی و مونا غورابی و ماڵەكانیان سوتاندون.

لای خۆشیەوە تەلەفزیۆنی فەرمى عێراق بڵاویكردەوە، کەسانی نەناسراو ماڵی پەرلەمانتاران لە پارێزگای زیقار دەسوتێنن.

هاوکات لە شاری کەربەلا ژمارەيەک خۆپيشاندەر هەوڵيانداوە هێرش بکەنە سەر بينای پارێزگای شارەکە.

ئاژانسەکانی عێراق ئاماژەيان بەوە شکرد لە بەسرە تا دێت خۆپيشاندەران زياتر لە بەندەری ئوم قەسر نزيک دەبنەوە و کۆمسيۆنی مافەکانی مرۆڤيش لە عێراق ڕايگەياند، لە ڕوداوەکانی بەردەم ئوم قەسردا زياتر لە دوو کەس کوژراون.