سەردێڕ:

بەغدا.. ژمارەیەکى زۆرى خۆپیشاندەر لەسەر پردى کۆمارى کوژراون

فۆتۆ: 
2019-11-05

5654 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر پردى کۆمارى ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژراون وهێزە ئەمنییەکانیش تەقە لەوکەسانە دەکەن کە هەوڵى تێپەڕاندنى پردەکە دەدەن.

پردى کۆمارى هێڵی جياکەرەوەی نێوان خۆپيشاندەرانی بەغدا و شوێنی حەوانەوەی بەرپرسانی عێراقە، کە خۆپيشاندەران بە گەندەڵ ناويان دەهێنن و داوای لابردنیان دەکەن، بەڵام هێزە ئەمنيەکان وەک بەربەست لەنێوان خۆپيشاندەران و بەرپرسان دانراون.

لە دوای خۆپیشاندانەکانی ٢٥ ی ئۆکتۆبەرەوە، کە باس لە کوژراوەکانی خۆپێشاندانەکانی بەغدا دەکرێت، ناوی پردی جمهوری لەگەڵ کوژراوەکان باس دەکرێت، چونکە ژمارەیەکی زۆری خۆپيشاندەران لەسەر ئەم پردە کوژراون و، لەگەڵ نزیک بوونەوەی خوەپێشاندەران لە ناوچەی سەوز تەقەی هێزە ئەمنیەکان زیاتر دەبێت.

پردی جمهوریی لە نیوان گۆرەپانی تەحریر و ناوچەی سەوز لە سەر رووباری دیجلە دروستکراوە، ساڵی ١٩٥٧ لەلایەن مەلیک فەیسەڵی دووەمەوە کرایەوە، یەکەم جار ناوی پردی مەلیکە عالیە بوو، بەڵام ساڵی ١٩٥٨ لە سەردەمی عەبدولکەریم قاسم ناوەکەی بۆ پردی جمهوری گۆڕدرا.

تا ئێستا خۆپيشاندان و ڕوبەڕو بونەوەکان لەسەر ئەم پردە بەردەوامی هەيەو، چەندين گرتەڤيديۆی ڕوبەڕو بونەوەی خۆپيشاندەران و هێزە ئەمنييەکان لە تۆڕە کۆمەڵايەتييەکاندا دەنگدانەوەی هەبووە.

 دوای زیادبوونی ئاڵۆزیەکانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان، لە چەند گرتە ڤیدیۆیەکدا خۆپيشاندەران باسیان لەوە کرد ئەگەر زیاترلە پردەکە نزیک ببنەوە، ئەوە پردی جمهوری بۆ پردی خوین دەگۆڕێت.

یەکەم جار خوەپێشاندەران لە ٢٥ مانگی رابردوو هەوڵياندا لە رێگەی پردی جمهورییەوە بچنە ناو ناوچەی سەوز، بەڵام بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەکان هەوڵی خوەپێشاندەران شکستی هێنا،  و ژمارەیەک لە خوەپیشاندەر کوژران و برینداربوون.

لەدوای دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکان ١١٧ خۆپیشاندەر کوژران و ٤٩٥١ کەسی دیکە بریندار بوون، بەشێکيش لەو کوژراو بريندارانە لەسەر پردی جمهوریی بوون.