سەردێڕ:

دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەغدا بیسترا

فۆتۆ: 
2019-11-05

6160 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەی کەڕادە لە بەغدا بیستراوە.

ئەمشەو سێشەممە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە شاری بەغدا ڕایگەیاند، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەی کەڕادەی ناوەندی شاری بەغدا بیستراوە و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

ڕاشیگەیاند، تەقینەوەکە تەنها بۆمبی دەنگی بووە، لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەكان چوونەتە شوێنی تەقینەوەكە و سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە شارى بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق، ماوەى ١٢ ڕۆژە خۆپیشاندان بەردەوامیى هەیە و بە سەدان کوژراو و هەزاران برینداری لێکەوتووەتەوە، هێزە ئەمنییەکانیش بە بۆمبى دەنگى و غازى فرمسێکڕێژ هەوڵى بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران دەدەن.