سەردێڕ:

عادل عەبدولمەهدی: پێویستە دەستور هەمواربکرێتەوە

فۆتۆ: 
2019-11-05

4948 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئێستا کاتى ئەوە هاتووە گۆڕانکارى لە دەستوردا بکرێت و یاساى نوێى هەڵبژاردن پەسەند بکرێت.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، "داواى هەموارى دەستورو پەسندکردنى یاسایەکى نوێى بۆ هەڵبژاردنەکان دەکەین، بە هەموارکردنەوەى دەستور دەتوانین سیستەمى حوکمڕانى لە وڵاتدا بگۆڕین."

روونیشیکردەوە،  ئەنجومەنى وەزیران داواى گۆڕینى یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانیشى کردووە، بەجۆرێک کەسانى بێلایەن ببنە ئەندامى ئەنجومەنەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا خۆپیشاندانەکان بە ئاراستەیەکى دروستدا دەڕۆن و زیانگەیاندن بە کەرتى نەوت داواکارى خۆپیشاندەران دابین ناکات

باسی لەوەشکرد، ئەم دۆخەى ئێستاى عێراق، دەرئەنجامى ئەو هەڵە سیاسیی و ئیدارییانەیە کەلە ساڵى ٢٠٠٣ وە کەڵەکە بووە و چارەسەرى بنەڕەتییان بۆ نەدۆزراوەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ١٢هەمین ڕۆژە خۆپیشاندانەکان لە عێراق بەردەوامن و تا ئێستا ٣٥٠ کەس کوژراون زیاتر لە ١٢ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.