سەردێڕ:

رووسیا: لە بڕیاری ئێران بۆ کەمکردنەوەی پابەندبوون بە رێککەوتنی ناوەکی نیگەرانین

بە وردی چاودێری بارودۆخی ناوچەکە دەکەن
فۆتۆ: 
2019-11-05

1898 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا ڕایگەیاند، لە بڕیاری ئێران بۆ کەمکردنەوەی پابەندبوون بە رێککەوتنی ناوەکییەوە نیگەرانن و بە وردی چاودێری بارودۆخی ناوچەکە دەکەن.

 دیمتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کریمیلن رایگەیاند، کەمکردنەوەى پابەندبوونی ئێران بە ڕیککەوتنە ناوەکییەوە مەترسى هەڵگیرساندنى شەڕ لە ناوچەکە زیاد دەکات و مۆسکۆ بە وردى چاودێرى بارودۆخى سیاسى ناوچەکە دەکات و خوازیارى جێبەجێکردنى ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەى نێوان ئێران و ئەمریکاو پینج وڵاتى خاوەن چەکى ئەتۆمە.

 دوێنى ٤ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩، لە وتارێکى تەلەفزیۆنیدا حەسەن ڕۆحانى، سەرۆککۆمارى ئێران ڕایگەیاند، تاران جارێکى دیکە پابەندییەکانى بە ڕیککەوتنى ناوەکییەوە کەمدەکاتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵى ٢٠١٥، هەریەک لە ئەڵمانیا، فەڕەنسا، بەریتانیا، چین، ڕووسیا و ئەمریکا ڕیککەوتنى ناوەکییان لەگەڵ ئێران واژۆکرد، لە ساڵى ٢٠١٨دا ئەمریکا کشانەوەى خۆى لەو ڕیککەوتنە ڕاگەیاند.