سەردێڕ:

فرۆکەکانى تورکیا چیاى شنگالیان بۆردومان کرد

فۆتۆ: 
2019-11-05

3303 جار خوێندراوەتەوە

فرۆکەکانى تورکیا بارەگایەکى هێزەکانى یەپەژەیان لە چیاى شنگال بۆردومان کردو بەهۆیەوە چەندین کەسیش برینداربوون.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا فرۆکەکانى  تورکیا سنورى بارێ لەسەرچیای شنگال بۆردومانکرد وسێ کەسیش برینداربوون.

راشیگەیاند، بۆردومانکردنەکەش نزیکى بارەگاى هێزەکانى یەپەژە بووە لە چیای شنگال و لەلایەن فرۆکە بێفرۆکەوانەکانى تورکیا ئەنجامدراوە.

 ئاماژەى بەوەشکرد، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە کانى رۆژئاواى کوردستان گواستراونەتەوە، هەتا ئێستاش بە بەردەوامی دەنگى فرۆکەکانى دەبیسترێت کە بە بەسەرئاسمانى شنگالدا دەسوڕێنەوە.

هاوکات، بە بیانووی بوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە، سوپای توركیا چەند ساڵێكە بە بەردەوامی ناوچە سنوریەكانی هەرێم بۆردومان دەكات و لە رابردووشدا بە قوڵایی چەندین كیلۆمەتر هێزەكانی لە سەر خاكی هەرێم جێگیر كردووە.