سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

سەد دۆلاری ئەمریکی
فۆتۆ: گووگڵ
2019-11-05

59309 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ، نرخی دۆلاری ئەمریکی، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و گەیشتە ١٢٢ هەزار و ٤٠٠ دینار.

کۆمپانیای پەی ماستەر تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەکان، بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە بەیانییەوە نرخی دۆلار ناجێگیرە و بەزبوونەوەی زۆری بە خۆیەوە بینیوە و لە ئێستادا سەد دۆلار بەرامبەرە بە ١٢٢ هەزار و ٤٠٠ دینار.

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی ١٢١ هەزار و ٢٠٠ دینار بوو.