سەردێڕ:

​هێڵەکانی ئینتەرنێت لە بەغدا و زۆربەى شارەکانی عێراق بۆ ماوەیەک بڕا

فۆتۆ: 
2019-11-05

1572 جار خوێندراوەتەوە

ڕوانگەى نتبلوکس بۆ چاودێری ئینتەرنێت ڕایگەیاندووە، لە درەنگانێکی ئەمشەوەوە هێڵەکانی ئینتەرنێت لە بەغدا و زۆربەى شارەکانی عێراق بڕا و دواتر لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاسایی بووەوە.

ڕویتەرز لەسەر زاری ڕوانگەى نتبلوکس بۆ چاودێری ئینتەرنێت بڵاویکردەوە، "لەدوای دەرکردنی بەیاننامەکەى ئەمشەوی نوێنەرانی خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر ڕێژەى بەشداری هاوڵاتیان لە ئینتەرنێت لە بەغدا و بۆ ١٩% کەمبووەتەوە و دواتریش هەمان شت لەسەرجەم شارەکانی تری وەک بەسرە و کەربەلا و نەجەف و چەند  شارێکی تر ڕوویداوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتریش چەند جارێک بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە هێڵەکانی ئینتەرنێت لە عێراق پچڕێندراوە لەژێر ناوی چاکردنەوەى هێڵەکاندا.

ئەمشەویش خۆپیشاندەرانی بەغدا بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، بەردەوامدەبن و کۆڵنادەن تا ئەو کاتەى هەر سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق دەستلەکار دەکێشنەوە.