سەردێڕ:

سلێمانى.. بەهۆى گێچەڵکردن بە دوو کچە خوێندکار کەسێک دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2019-11-04

12680 جار خوێندراوەتەوە

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، شۆفێرێکى تەکسییان بە تۆمەتی ئەنجامدانی گێچەڵی سێکسی بە دوو کچە خوێندکار دەستگیرکردووە. 

بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى سلێمانى لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ ٤ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩ بڵاویکردووەتەوە، دواى ئەوەى دوو کچى خوێندکار دەستیان لە تەکسییەک ڕاگرتووە و داوایانلێکردووە بیانگوازێتەوە بۆ ماڵەوە، گێچەڵى سێکسى و قسەى نەشیاوى بەو خوێندکارانە کردووە.

ئاسایشى سلێمانى ڕاشیگەیاندووە، هەوڵیشیداوە ئەو دوو کچە خوێندکارە بۆ دەرەوەى شار ببات و، دواتر یەکێک لە کچەکان دەرگاى ئۆتۆمبێلەکەى کردووەتەوە و داواى هاوکاریى لە خەڵک کردووە.

لە هەواڵەکەشدا هاتووە، هێزەکانى ئاسایشى سلێمانى چوونەتە شوێنى ڕووداوەکە و شۆفێرى تەکسییەکەیان دەستگیرکردووە.