سەردێڕ:

ئەندازیارێک هێڵێکى شەمەندەفەرى بۆ ماڵى خۆى دروستکردووە

فۆتۆ: 
2019-11-04

9145 جار خوێندراوەتەوە

ئەندازیارێکى روسى بە درێژایى ١٣ کیلۆمەتر هێڵێکى شەمەندەفەرى بۆ گواستنەوەى کەرەستەى ماڵى خۆى دروستکردووە.

بافڵ چیلین ئەندازیارى مەدەنى روسى دانیشتوى ناوچەیەکى نزیک شارى سان پیتەرسبۆرگى روسییە، ئامێرى کۆنى هێڵى شەمەندەفەرى دووبارە بەکارهێناوەتەوە، کە ئەو ئامێرانە بۆ سەرەتاکانى سەدەى ٢٠ دەگەڕێنەوە کە لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا بەکارهێنراون.

میدیاکانى روسیا بڵاویانکردەوە، ئەندازیارەکە لەگەڵ دروستکردنى هێڵەکەدا، شەمەندەفەرێکیشى دروستکردووە کە بە هەڵمى ئاو ئیش دەکات بۆ گواستنەوەى کاڵا و کەرەستەى بیناسازى بۆ ماڵەکەى خۆى.

ئەندازیارەکە دەڵێت، لە دروستکردنى هێڵى شەمەنەفەرەکە ماوەى هەشت ساڵى خایاندووە و هاورێ و دراوسێکانى یارمەتییانداوە.