سەردێڕ:

چیرۆکی ئەو پیاوەی ٥٢ جار هاوسەرگیریی کردووە و ٢١٧ منداڵی هەیە

فۆتۆ: 
2019-11-03

35031 جار خوێندراوەتەوە

فرانسیسکۆ سابلۆ پیدرۆ لە وڵاتی ئەنگۆلا لە ئەفریقا ٥٢ جار هاوسەرگیریی کردووە و ٢١٧ کچ و کوڕی بووە.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ ئاماژەی بەوە کردووە، پیدرۆ لەگەڵ دۆنا ئیڤای هاوسەری کە ساڵی ١٩٧٥ هاوسەرگیریی کردووە، لە گوندێك بەناوی سوڵتان چیکۆتینی دەژی و لە کۆی ٤٢ هاوسەری، کە ئێستا لەگەڵیدا ماون، زۆرینەیان لەو گوندەدان.

لە رابردوودا پیدرۆ سەرباز بووە و تەمەنی ٦٨ ساڵە، هاوسەرگیریی لەگەڵ ٥٢ ژن کردووە، بەشێکیان گیانیانلەدەستداوە و لە هەندێکیشیان جیابووەتەوە، لە ئێستادا تەنها ٤٢ ژنی ماوە و لەگەڵیدا دەژین.

ئەو ژنانە لە ئێستادا ١٦٧ منداڵی کچ و کوڕیان هەیە، ٥٠ منداڵی دیکەشیان مردووە، هەروەها ٢٤٣ نەوەی هەیە.

پیدرۆ بەردەوام شانازی بەوەوە دەکات کە ناوی هەموو منداڵەکانی دەزانێت و دەتوانێت لەسەر شەقام بیانناسێتەوە و جیایان بکاتەوە و دەڵێت، "هیچ شتێك لەوە تایبەت تر نییە کە ماوەی ٤٠ ساڵ هەموو پێنج مانگ جارێك دەبیت بە باوك."