سەردێڕ:

ئەمریکا لیوایەکى سەربازى خۆى لە عێراق کشاندەوە

فۆتۆ: 
2019-11-03

2931 جار خوێندراوەتەوە

دواى ئەوەى ماوەى ٩ مانگە فیرقەى ١٠١ ى هێزى ئاسمانى ئەمریکا لە سەرسنورەکانى عێراق- سوریا بڵاوەیان پێکرابوو،  یەکەم لیواى ئەو فیرقەیە گەڕانەوە ئەمریکا.

ماڵپەرى هەواڵى سوپاى ئەمریکا، هەواڵى گەڕانەوەى یەکەم لیواى فیرقەى ١٠١ ى هێزى ئاسمانى ئەمریکاى بۆ ئەو وڵاتە بڵاوکردەوە، بە پێى هەواڵەکە ئەو لیوایە لە ٢ هەزار سەربازى ئەمریکا پێکهاتووەو، ماوەى ٩ مانگە لە سەر سنورەکانى عێراق و سوریا بڵاوەیان پێکراوە، ئەرکیان پشتیوانیکردنى سوپاى عێراق و ڕێگریکردن بووە لە سەرهەڵدانەوەى داعش.

ماڵپەڕەکە لەسەر زارى فەرماندەى لیواکە عەقید ''دیریک تومسون''ەوە ڕایگەیاندووە، ئەو لیوایە ڕاهێنانی بە سوپاى عێراق کردووە و پشتیوانى و هاوکاریان بوون لە شەڕى داعشدا، هەروەها ماوەى ٩ مانگە ئەرکى پاراستنى سنورەکانى نێوان عێراق و سوریایان پێسپێردراوە و لە ئێستادا پاراستنى ئەو ناوچانە بە فیرقەى ٢٥ هێزى وشکانى عێراق سپێردراوە،  بۆیە ئەوان گەڕاونەتەوە بۆ ئەمریکا.