سەردێڕ:

مانگرتنى سەرتاسەرى لە بەغداد دەستیپێکرد

بەهۆى جێبەجێنەکردنى داواکارییەکان
فۆتۆ: 
2019-11-03

5036 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، بەغداد، ئومێد محەمەد

بەهۆى جێبەجێنەکردنى داواکارییەکان مانگرتنى سەرتاسەرى لە شارى بەغداد دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران سەرجەم ڕیگاکانی ناوە و دەرەوەیان داخستووە.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە لە زۆربەى گەڕەکەکانى شارى بەغداد خەڵک رژاونەتە سەر شەقامەکان و مانگرتنى سەرتاسەرییان راگەیاندووە وەک خۆیان دەڵێن "بەهۆکارى ئەوەى داواکارى خۆپیشاندەران جێبەجێنەکراون".

باسى لەوەشکردووە، ڕێگاکانى نێوان ناچەى سەدر و بنوک و ڕێگا سەرەکییەکان لە ناو شارى بەغداد داخراوە لەگەڵ داخستنى ڕێگاى بەغدا- زیقار لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە.

هاوکات لە شارى بەسرە خۆپشاندەران لەبەرانبەر بەندەرى ئوم قەسر خێوەتیان هەڵداوە و رێگاى بەندەرەکەیان داخستووە.

دوێنێ شەممە خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکانى خەڵکى عێراق بەردەوام بوو هێزە ئەمنییەکانیش گازى فرمێسکڕیژیان بەرانبەر خۆپیشاندەران  بەکارهێناوە و بەپێى ئامارەکانى پۆلیس و رێکراوەکانى مافى مرۆڤ خۆپیشاندەرێک کوژراوە و لانى کەم ٢٠٠ کەسیش برینداربوون.