سەردێڕ:

بەرپرسە ئەوروپییەکان دەیانەوێت ١٣ هەزار چەکداری داعش بۆ عێراق بگوازنەوە

فۆتۆ: 
2019-11-02

2442 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکی سیاسی عێراق ئاشکرایدەکات بەرپرسە ئەوروپییەکان کە بەمدواییانە سەردانی عێراقییان کردووە، دەیانەوێت ١٣ هەزار چەکداری داعش لە سوریاوە بەرەو عێراق بگوازنەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسیا الیوم"، سەرچاوەیەکی سیاسی ئەمڕۆ ٢ی تشرینی دووەم  ئاشکرایکردووە، بەرپرسە ئەوروپییەکان کە بەمدواییانە سەردانی عێراقیان کردووە، پێشنیاری ئەوەیان بۆ بەرپرسە عێراقییەکان کردووە ١٣ هەزار چەکداری داعش لە سوریاوە بەرەو عێراق بگوازنەوە و دادگایی بکرێن، بەڵام بەغدا ڕەتیکردووەتەوە.

دەربارەی ڕەتکردنەوەکەش بەغدا وتوویەتی، "ئەوە مانای تێدا نییە دادگاییان بکەین لەکاتێکدا تاوانەکەیان لەسەر خاکی ئێمە ئەنجام نەداوە".

ئەوەش لەکاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا ڕایگەیاند، دوو ئەندامی ترسناکی داعشیان لە سوریا گواستووەتەوە بەرەو عێراق، کە سەربە "بیتلز" بوون، کە ئەوانیش بریتیبوون لە "ئەسکەندەر کوتی و شافعی شێخ".

دەربارەی "بیتلز" ناوی ئەو گرووپەی داعشە کە ئەندامەکانی بەریتانین، کە بەرپرسن لە کوشتنی ٢٧ دیل، لەناویشیاندا دوو ڕۆژنامەوانی ئەمریکی هەن کە ئەوانیش جەیمس فۆلی و ستیفن سۆتلۆفن.

 

H.A