سەردێڕ:

یەکەمین دیداری نێودەوڵەتی کورتە فیلمی ئەنیمەیشن لە هەولێر سازدەکرێت

فۆتۆ: 
2019-11-02

683 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هونەری سینەمایی هەولێر یەکەمین دیداری نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی ئەنیمەیشن لە هەولێر سازدەکات، کە تێیدا ٥٠ کورتە فیلم لە ١٧ وڵات بە کوردستانیشەوە بەشدارن.

لە دیدارەکەدا چەندین کار و بەرهەمی تازەی کورتە فلمی ئەنیمەیشنی کوردی سینەمایی ئامادەیە، ٥٠ کورتە فلم لە ١٧ وڵات بەشدارن، چوار خەڵاتی سەرەکی بەسەر فلمە براوەکاندا دابەشدەکرێت، بۆ باشترین فلم و باشترین بیرۆکە و باشترین دەرهێنەری جێبەجێکار لەگەڵ باشترین فلمی نێودەوڵەتی.

جگە لە نیشاندانی فلم، سێ پانێڵی تایبەت لەسەر سینەمای ئەنیمەیشن و گرنگییەکانی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا سازدەکرێت.

دیدارەکە لە ٢٦ تا ٢٩ی تشرینی دووەم دەبێت، لیژنەی دادوەران لە کورد و خەڵکانی بیانی پێکدێن، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک کەس لە دەرەوەی وڵات میوان و بەشدارن.

لە لێدوانێکدا شاخەوان مستەفا بەڕێوەبەری هونەری سینەمای هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تیی ڕاگەیاند، فلمی ئەنیمەیشن هونەرێکی تازەیە لە فێستیڤاڵە سینەماییەکان، گرنگیی پێدەدرێت، وتیشی، "ئێمە وەکو کورد گرنگییەکی باشمان بە بوارەکە داوە."