سەردێڕ:

یەکێتى مامۆستایانى عێراق ماوەى بایکۆتى دەوامی درێژکردەوە

فۆتۆ: 
2019-11-02

968 جار خوێندراوەتەوە

سەندیکای یەکێتى مامۆستایانى عێراق ڕایگەیاند، بۆ هەفتەیەکى تر بایکۆتى دەوام دەکەن تا ئەو کاتەى داواکارى خۆپیشاندەران جێبەجێ دەکرێت.

سەندیکای یەکێتى مامۆستایانى عێراق لەبەیاننامەکەیەکدا ڕایگەیاندووە ، "داواکارى مامۆستایان داواکارى گەلى عێراقە و داواى دەستلەکارکێشانەوەى حکومەت و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە و بە سزاگەیاندنى بکوژانى خۆپیشاندەران دەکەین، ئێمە بەوردى چاودێرى بارودۆخەکە دەکەین و داوادەکەین بەر بەو خوینڕشتنەى گەنجانى وڵاتەکەمان بگیرێت".

سەندیکاى مامۆستایانى عێراق لە ٢٨ى تشرینى یەکەمى ٢٠١٩ وە بایکۆتى دەوامییان ڕاگەیاند و داوایان لە حکومەت کرد هەرچى زووە بچێت بەدەم داواى خۆپیشاندەرانەوە، ئەمڕۆش بە بڕیارێک بایکۆتەکەیان بۆ ماوەى هەفتەیەکى دیکە درێژکردووە.

مامۆستایانى عێراق لە بەیاننامەکەشدا بەڵێنیان بە خوێندکاران داوە، قەرەبووى ئەو وانانەیان بۆ دەکەنەوە کە بە هۆى بایکۆتەوە لەدەستچون.