سەردێڕ:

بەهۆى خۆپیشاندانەکانەوە کارکردن لە بەندەرى ئوم قەسرى بەسرە راگیرا

١٠٠ خۆپیشاندەر برینداربوون
فۆتۆ: 
2019-11-02

3077 جار خوێندراوەتەوە

خۆپیشاندەران رێگاى سەرەکى بەندەرى ئوم قەسریان لە بەسرە داخستووەو بەهۆیەوە کارکردن لە بەندەرکە راگیراوە.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە خۆپیشاندان لە چەند شارێکى باشورى عێراق بەردەوامە و خۆپیشاندەران رێگاى سەرەکى بەندەرى ئوم قەسریان داخستووە.

باسى لەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران غازى فرمێسکڕێژیان بەکار هێناوە و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ خۆپیشاندەر برینداربوون.

خۆپیشاندەران دروشمى دژى ئێرانیان بەرزکردۆتەوە و دژى دەستوەردانى ئێرانن لە کاروبارى عێراق.

هاوکات لە پارێزگاى میسانیش ئەمڕۆ خۆپیشاندانى بەرفراوان بەڕێوەچووە و خۆپیشاندەران ڕێگاى چوون بۆ کیڵگەى نەوتى بازرگانیان لە پارێزگاى میسان داخستووە کە سنورە لەگەڵ ئێران.

بەپێى دواین ئامارى کۆمسیۆنى مافى مرۆڤ ٢٥٠ کەس لەسەرەتاى خۆپیشاندانەکانى مانگى رابردووەوە کوژراون و زیاتر لە ١١هەزار کەسیش برینداربوون.