سەردێڕ:

ئیسرائیل بۆردومانى کەرتى غەزەى کرد و کەسێک کوژرا و سیانى دیکەش برینداربوو

فۆتۆ: 
2019-11-02

5762 جار خوێندراوەتەوە

فرۆکەکانى ئیسرائیل بە چڕى بۆردومانى چەند ناوچەیەکى کەرتى غەزەیان کرد و بەهۆیەوە گەنجێک کوژرا و سیانى دیکەش برینداربوون.

وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى کەرتى غەزە رایگەیاند، بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممە فرۆکەکانى ئیسرائیل ١٣ ناوچەیان بۆردومانکردووە و بەهۆیەوە گەنجێکى تەمەن ٢٧ ساڵان لە شارى خان یونس کوژراو و سیانى  دیکەش برینداربوون.

فرۆکەکانى ئیسرائیل پێگەى بەدر ى سەر بە کەتیبەى قەسام و هەردوو پێگەى فەلەستین و عەسقەلانى سەر بە بەرگرى ئیسلامى لە غەزە بۆردومان کردووە.

هەروەها بۆردومانى پێگەى قەستڵ لە رۆژئاواى نوسەیرات و دوو پێگەى دیکەى بەرگرى ئیسلامى لە رۆژهەڵات و رۆژئاواى خان یونس کراوە.