سەردێڕ:

بۆ یەکەمجار زۆرانبازى (ئازاد)ى ژنان لە سعودیە بە ڕێوەچوو

 دوو مانگ دەخایەنێت
فۆتۆ: 
2019-11-01

7331 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەمجار زۆرانبازى (ئازاد)ى ژنان لە شارى ریازى پایتەختى شانشینى سعودیە بە رێوەچوو.

بەپێی راگەیەنراوێکى رێکخراوى  WWE بۆ یەکەمجار رۆژى پێنج شەممە ٣١/١٠/  ٢٠١٩زۆرانبازى (ئازاد)ى ژنان لە شارى ریازى پایتەختى شانشینى سعودیە بە رێوەچوو، وەک هەنگاوێک بۆ راکێشانى گەشتیاران و داماڵینى روپۆشى توندوتیژى.

یاریەکە لە یاریگاى شافەهدى نێودەوڵەتى لەنێوان هەردوو ئەستێرەى زۆرانبازى ژنان ناتالیا و لەیسى ئیڤانز کە جل و بەرگى تاڕادەیەک پۆشتەیان لەبەردابوو بەرێوەچوو، کە تێدا ناتالیا یاریەکەى بردەوە.

ئەم یاریە زۆرانبازیە بەشێکە لە "وەرزى ریاز" کە دوو مانگ دەخایەنێت و چەندین رووداوى تر لە بوارەکانى رابواردن ونمایشکردن وهونەرى لەخۆدەگرێت کە لە شارى ریازى پایتەختى سعودیە بەرێوەدەچێت.

لەم چەند ساڵەى رابردوودا وڵاتى سعودیە چەند گۆرانکاریەکى کۆمەڵایەتى گەورەى بەخۆوە بینیوە لەگەڵ دیاریکردنى موحەمەد کورى شا سەلمان وەک شازادەى جێنشێن لەناوەڕاستى ساڵى ٢٠١٧.لەو کاتەوە شانشینەکە رێگەیداوە بە بەڕیوەچوونى ئاهەنگى گۆرانى و هەڵگرتنى رێگری لەسەر مۆڵەتى شۆفێرى بۆ ئافرەتان.