سەردێڕ:

وەزیرى دەورەى ئەمریکا: پێویستە حکومەتى عێراق گوێ لە داواکاریە رەواکانى گەل بگرێت

فۆتۆ: 
2019-11-01

1142 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى دەورەى ئەمریکا رایگەیاند، حکومەتى عێراق پێویستە گوێ لە داواکاریە رەواکانى گەلى عێراق بگرێت کە رژاونەتە سەر شەقامەکان تاکو دەنگیان ببیسترێت.

مایک پۆمپیۆ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمریکا پێشوازى لە هەرهەوڵێکى جدى دەکات کە حکومەتى عێراق دەیدات بۆ چارەسەرى کێشە بەردەوامەکانى کۆمەڵگەى عیراقى.

باسی لەوەشکرد، ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەووردى چاودێرى بارودۆخەکە دەکات و هەروەها وڵاتەکەى لەسەرەتاوە داواى لەهەموو لایەنەکان کردووە کە خۆبەدوربگرن لە توندوتیژى.

پۆمپیۆ باسى لەوەشکرد، پێویستە ئەو کۆت وبەندە قورسانەى کە بەم دواییانە خراونەتەسەر ئازادى رادەربڕین و رۆژنامەگەرى سوک بکرێن وچونکە ئازادى رۆژنامەگەرى بەشێکى دانەبراوە لە چاکسازى دیموکراسى.

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا جەختى لە پشتیوانى وڵاتەکەى کردووەتەوە بۆ دامەزراوەکان و گەل وئاسایش وسەقامگیرى و سەروەرى عێراق.