سەردێڕ:

کۆریاى باکور دوو موشەکى کورت مەوداى تاقیکردەوە

نزیک کۆریاى باشور کەوتۆتەوە
فۆتۆ: 
2019-11-01

2902 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسى هەواڵى شینکخواى چینى بڵاویکردەوە، کۆریاى باکور دوو موشەکى گەورەى کورت مەوداى تاقیکردەوە.

بەپێى هەواڵى ئاژانسەکە، ئێوارەى پێنج شەممە٣١ى تشرینى یەکەمى ٢٠١٩ پیونگ یانگ دوو موشەکى گەورەى کورت مەوداى تاقیکردەوە.

ئاژانسە چینییەکە باسى لەوەشکردووە، ئەکادیمیاى زانستى بەرگرى کۆریاى باکور تاقیکردنەوەیەکى رێخستووە بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشى سیستمى هەڵدانى بەردەوامى موشەکەکان.

هاوکات کیم جۆن ئۆن سەرۆکى کۆریاى باکور کە لەکاتى تاقیکردنەوەى موشەکەکان ئامادەبوو دڵخۆشى خۆى دەربڕى و پیرۆزبایى لە شارەزایانى ئەو بوارە کرد.

هەر سەبارەت بە تاقیکردنەوەکە میدیاکانى کۆریاى باشور باسیان لەوەکردووە، پیونگ یانگ دوو موشەکى بە ئاراستەى دەریا نزیک لە رۆژهەڵاتى وڵاتەکە هەڵداوە.

پێشتر پیونگ یانگ چەند جارێک هۆشدارى دابووە واشنتن بۆ گۆڕینى هەڵسوکەوتەکانى لەبارەى وەستانى گفتوگۆکانى چەکى ئەتۆمى وڵاتەکەیەوە پێش کۆتایى هاتنى ئەمساڵ.

 بەپێى ئامارى وەزارەتى بەرگرى کۆریاى باشور هاوتا کۆرییەکەى لە ماوەى ئەمساڵدا ١٢ موشەکى کورت مەوداى تاقیکردۆتەوە.