سەردێڕ:

ژمارەیەک چالاکوان ونوسەر پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندەرانى عێراق دەربڕى

فۆتۆ: 
2019-11-01

1581 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵێک چالاکوان ونوسەرو ڕۆژنامەنوسى کورد لە ناوخۆ ودەرەوەى عێراق لەبەیاننامەیەکدا پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندەرانى شارەکانى عێراق دوپات کردەوە.

ئەمرۆ هەینى ١ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩ کۆمەڵێک چالاکوان ونوسەر وڕۆژنامەنوسى کورد لە بەیانامەیەکیاندا هاتووە، "لە ١٦ ساڵی ڕابردودا حکومەتە تایفی و مەزهەبیەکانى عێراق نیشانی داوە کە دوژمنی چینی کرێکار و فەرمانبەر و گەنجان و ژنانە و دەریانخست  حکومەتێکى سەرکوتگەرن."

ئەوەشیان خستۆتەڕوو، "پشتیوانی خۆڕێکخستنەوەى ئێوەی خۆپیشاندەر و هەموو خەڵکی کرێکار و فەرمانبەر و گەنجان و ژنان و بێکارانین لە بەغداد و هەموو شار وشارۆچکەکانی ترى عێراق".

باسیان لەوەشکردووە، "خۆڕێکخستن وئەو خۆبەڕێوبردنەى خۆتان لە مەیدانەکانی خۆپیشاندانەکان نیشانى دەدات دەتوانن ببنە نمونەیەکى ئیدارەی سەرکەوتو لە داهاتودا و جێگای ئەو ئیدارە گەندەڵەی ئێستا بگرنەوە ."

ئەوە لە کاتێکدایە بەپێى دواین ئامارى لیژنەى مافى مرۆڤى پەرلەمانى عێراق لە مانگى رابردوودا نزیکەى ٢٥٠ کەس بەهۆى خۆپیشاندانەکانەوە کوژراون و نزیکەى ١١هەزار کەسیش برینداربوون.