سەردێڕ:

بەغداد.. چوار خۆپیشاندەر گیانیانلەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-11-01

2706 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی بەغداد رایگەیاند، چوار لە بریندارەکانی خۆپیشاندادنەکانی رۆژانی رابردوو گیانیانلە دەستدا .

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینى ١ى تشرینى دووەم ٢٠١٩ لە پاش وەرگرتنی چارەسەر بەهۆی خراپی تەندروستييانەوە چوار خۆپیشاندەر لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بەغداد بە ناوی نەخۆشخانەى(الجملة العصبیة ) گیانیانلەدەستداوە .

هاوکات ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانى عێراق غازى فرمیسکڕیژیان بەکارهێناوە "بۆکوشتنى خۆپیشاندەران نەک بڵاوەپێکردنیان" بۆیە ئەو غازە سوتێنەرە و پەیکەرە ئێسکى خۆپیشاندەران دەسوتێنێت.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمرۆ ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩  بۆ هەشتەم رۆژ خۆپیشاندانەکانی شارەکانی عێراق بەردەوامەو تا ئێستاش نزیکەى ١٠٠ کەس کۆژراون و زیاتر لە چوار هەزار کەسیش برینداربوون.