سەردێڕ:

کاندیدێکی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا: ئەردۆغان ساڵانێکە هاوکاری داعش دەکات

تولسی گابارد، کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا
فۆتۆ: میدیاکان
2019-11-01

7343 جار خوێندراوەتەوە

تولسی گابارد کاندیدی پارتی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی داهاتووی ئەمریکا رایگەیاند، ئەردۆغان ساڵانێکە هاوکاری رێکخراوی داعش دەکات.

ئەو کاندیدە لە تویتێکیدا نوسیویەتی "ئەردۆغان ساڵانێکە هاوکاری داعش/قاعیدە دەکات. ئەردۆغان ئەمە ڕەتدەکاتەوە بەڵام بەشێوەیەکی ئاشکرا چەکدارانی 'پێشووی'  داعش/قاعیدەی تیرۆرست بەکاردەهێنێت".

لە درێژەی تویتەکەیدا گابارد باسی لەوەکردووە، بەکارهێنانی ئەو چەکدارانە لەلایەن ئەردۆغانەوە ئەو ڕاستییە دەردەخات کە "کەسێکی توندڕەوی ئیسلامییە و نەخۆشی خۆبەزلزانی هەیە و دەیەوێت خەلافەتێک دروستبکات و ببێتە ڕابەری".

گابارد لە ئێستادا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانە لەسەر پشکی ویلایەتی هاوای، یەکێکە لە ١٨ کاندیدەکەی پارتی دیموکراتەکان کە ڕکابەری چوار کاندیدی کۆمارییەکان دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی ئەمریکا لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٠. ناوبراو یەکێکە لەو کەسانەی کە بڕوای وایە دەبێت ئەمریکا کۆتایی بە دەستوەردانی دەرەکی لە جەنگی وڵاتانی دیکە و گۆڕینی ڕژێمی وڵاتان بهێنێت.