سەردێڕ:

​هەڵوێستى سیستانی لەسەر خۆپیشاندانەکانی عێراق

فۆتۆ: 
2019-11-01

4184 جار خوێندراوەتەوە

لە وتاری ئەمڕۆ هەینی لە شاری کەربەلا هەڵوێستى عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە لەسەر خۆپیشاندانەکانی عێراق ڕاگەیەندرا و داوادەکات چیدیکە خوێن نەڕێژرێت.

 کورتەی خاڵە گرنگەکانی مەرجەعیەت :

١-مەرجەعیەت جەختدەکاتەوە لەسەر هەڵوێستی خۆی کە دژی بەکارهێنانی توندوتیژیە بەرامبەر خۆپیشاندەران.

٢-کارکردن لەسەر نەڕشتنی خوێنی هیچ کەسێک کە رەنگە ئەو خوێنڕشتنە ببێتە هۆی گرژی و توندوتیژی و شەڕ و ئاژاوەی ناوخۆ.

٣-هەموو لایەک راستگۆیانە کار بکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و بیرکردنەوە لە داهاتووی عێراق، لە راستەوە بۆ چەپ و لە باکورەوە بۆ باشور، هەمویان پێکەوە.

٤-لێپرسینەوە لەوانەی کە توندوتیژیان بەکارهێناوە دژ بە خۆپیشاندەران.

٥- دیاریکردنی سیستەمی سیاسی وڵات مافی خەڵکە، کە لە رێی راپرسی لەسەر دەستورەوە دەبێت.

٦جەختکردنەوە لەسەر چەند لایەنێکی دیاریکراو کە بە هیچ شێوەیەک هێزی شەڕکەر نەخەنە سەر شەقام بۆ ڕوبەڕوبونەوەی خۆپیشاندەران لە ژێر هیچ ناونیشانێکدا.

٧-بۆ هیچ هێز و لایەنێکی ناوخۆیی و هەرێمی و دەرەکی نیە خۆی بکاتە خاوەنی ئەم ناڕەزاییەتیانە و دەستبگرێت بەسەر ماف و داوکارییەکانی خەڵکدا.

پێشتریش نوسینگەى سیستانی ڕایگەیاند، بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە مافی هەموو هاوڵاتییەکی عێراقییە، بەڵام داوای کرد هیچ لایەنێکی بەشدار لە خۆپیشاندانەکە ناو و وێنەی مەرجەعی شیعەکان بەکارنەهێنن.