سەردێڕ:

حاڵەتێکی دەگمەن.. ٣٤ ساڵە و شێوەی ڕوخساری وەکو منداڵە

ژاو شنگکای، ئەو پیاوەی ٣٤ ساڵە و شێوەی لە منداڵ دەچێت
فۆتۆ: میدیاکان
2019-11-01

15068 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی تەمەن ٣٤ ساڵی چین-ی، دوای برینداربوونی سەری لە ڕووداوێکدا و لە تەمەنی ٦ ساڵیدا، نەخۆشییەکی دەگمەن و تایبەتی لێپەیدابووە.

ژاو شنگکای، ئەو پیاوە ٣٤ ساڵەیە کە دانیشتوی ناوچە بیابانەکانی ناوەڕاستی وڵاتی چین-ە، لە تەمەنی ٦ ساڵیدا کاتێک لەگەڵ هاوڕێکانیدا یاری کردووە، بەردێک بەر سەری کەوتووە و ئەو ناڕێکییەی لە شێوازی گەشەکردنیدا لێپەیدا کردووە.

خێزانەکەی ژاو ئاماژە بەوە دەکەن، ژاو برینی سەری بەشێوەیەکی ئاسایی چاکبووەتەوە و بارودۆخی ئاسایی بووە هەتا تەمەنی ٩ ساڵیی، بەڵام دواتر تێبینی ئەوەیان کردووە کە منداڵەکەیان گەشە ناکات. لەڕاستیدا، سەرنجی ئەوەیان دابوو کە منداڵەکە لەدوای ڕووداوەکەوە گەشەی نەکردووە.

دوای ئەوەی کە سەردانی پزیشک دەکەن و چەندین تاقیکردنەوەی پزیشکی بۆ دەکەن، پزیشکەکان پێیانڕاگەیاندبوون، ڕژێنی ژێر مێشکی (ڕژێنێکە لە شێوەی لوو، بەرپرسە لە ئیشکردن و چالاکی لەش و کۆنترۆڵی زۆربەی هۆرمۆنەکان دەکات) تەقیوە و ئەوەش، وایکردووە کە لەگەڵ تەمەنیدا گەشە نەکات.

ژاو ئێستا تەمەنی ٣٤ ساڵە و جگە لە شێوەی کە بە شێوەی منداڵان دەچێت، دەنگیشی هەروەکو دەنگی منداڵانە. ژاوی ٣٤ ساڵ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتبوی، "لەبەرئەوەی لەشم بە جۆرێکی تەواو گەشەی نەکردووە و هێشتا هەر منداڵم، ئەوا ناتوانم هاوسەرگیری بکەم".