سەردێڕ:

وڵاتانی جیهان پێشوازیان لە دەستپێکردنی کارەکانی لیژنەى دەستوری سوریا کرد

فۆتۆ: 
2019-11-01

1679 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەى نوسینەوەى دەستوری سوریا دەستیبەکارەکانی کرد و چەندین وڵاتی جیهانیش پێشوازیان لەو هەنگاوە کرد.

وەزارەتی دەرەوەى هەر یەک لە وڵاتانی فەرەنسا ئەڵمانیا، ئەمریکا، میسر، ئوردون، سعودیە، پێشوازی و پیرۆزباییان لە دەستپێکرنی نوسینەوەى دەستوری نوێی سوریا کرد.

ئەو وڵاتانە ئەم هەنگاوەیان بە ئەرێنى وەسفکردووە بە ئاراستەى جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سیستمی داهاتووی سوریا و بەشداری چین و توێژە جیاجیاکانى گەلی سوری لە حکومڕانی ئەو وڵاتەدا.

باسیان لەوەشکردووە، پێویستە بە خێرایی  ئاگربەست لەسەرجەم ناوچەکانی سوریا ڕابگەیەندرێت و شەڕ نەمێنێت چونکە کێشەکان یەکلایی ناکاتەوە.

لیژنەى نوسینەوەى دەستوری سوریا پێکهاتووە لە سێ بەش کە هەر بەشی ٥٠ پشپۆڕ ئەندامن تێیدا و  پێکهاتوون لە نوێنەرانی حکومەتى سوری و ئۆپۆزسیۆن و لە ئێستادا لە شاری جنێڤ لە سویسرا کارەکانیان ئەنجامدەدەن.