سەردێڕ:

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

بۆ سەر کەرتی بیناسازی
فۆتۆ: 
2019-11-01

4963 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، چەند سزایەکی نوێی ئابوری بەسەر چەند کەسایەتیی و دامەزراوەیەکى ئێراندا سەپاندووە.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەى ئەمریکادا هاتووە، سزا بەسەر  ئەو بەش و دامەزراوەکانی بیناسازی ئێراندا سەپێندراوە کە لە ژێردەستى سوپای پاسداراندان.

ئەوەشی تێدا هاتووە، مایک پۆمپیۆ سەرقاڵی ئامادەکردنی سزای دیکەیە بەسەر کەرتی ئەتۆمی ئێراندا تا بە شێوەیەکی ئاسان بتوانرێت بەرنامە ئەتۆمییەکەی چاودێری بکرێت و ڕێگەنەدرێت بە هیچ شێوەیەک ببێتە خاوەنى بۆمبی ئەتۆمی.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر بە پێی سزاکان گەمارۆ دەخرێتە سەر هاوردەى  مادە کانزاییە خاوەکانی وەک بۆرییە پۆڵا و ئاسنەکان لە هەموو بوارێکدا و  پلێتە کانزاییەکان کە ئێران بۆ دروستکردنی موشەک سودی لێ وەردەگرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتریش  لە مانگی ئایاری ٢٠١٨دا ترەمپ لە ڕێککەوتنى ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کشایەوە و چەدین سزای بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.