سەردێڕ:

گینس درێژترین ددانی مرۆڤی لە جیهاندا ڕاگەیاند

وێنەی ددانەکە
فۆتۆ: 
2019-10-31

10628 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی ئەڵمانی توانی ناوی خۆی تۆماربکات لە کتێبی گینس بە هەڵکێشانی درێژترین ددانی مرۆڤ لە جیهاندا.

ماڵپەڕی "یونایتد پرێس ئینتەرناشناڵ" بڵاویکردووەتەوە، پزیشکێکی ئەڵمانی بە ناوی ماکس لۆکاس توانیوویەتی ناوی خۆی تۆماربکات لە کتێبی گینسدا، بەوەی ددانی نەخۆشێکی هەڵکێشاوە کە درێژترین ددانی مرۆڤە لە جیهاندا.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە، درێژیی ئەو ددانەی کە تۆمارکراوە دەگاتە ٣ سانتیمەتر و ٧٢ میلیمەتر.

پزیشکەکە کە لە شاری ئۆفنباخی ئەڵمانیایە، ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو ددانەی لە ساڵی ٢٠١٨ لە دەمی نەخۆشێکدا دەکردووە، کە ئازارێکی توندی سەر و ددانی هەبووە.

پزیشکەکە وتوشیەتی، "ددانەکە لە ڕووکەشدا زۆر ئاسایی دەردەکەوت لەچاو ئەو قەبارە گەورەیەی، بەڵام بەشە درێژەکەی لەژێر پوکی نەخۆشەکەدا شارابوەوە".

پزیشکەکە ئاماژەشی بەوە کردووە، مامەڵەی ناردنی پەڕاوەکان نزیکەی ساڵێکی پێچووە تا بە فەرمی لەناو ڕیکۆردەکانی کتێبی گینسدا ددانەکە وەک درێژترین ددان بناسرێت.

ماڵپەڕەکە ئاماژەشی بەوە کردووە، پزیشکەکە بڕوانامەی گینسی وەرگرتووە و لە نۆرینگەکەی خۆیدا هەڵیواسیوە.