سەردێڕ:

​پاکستان.. بەهۆی کەوتنەوەى ئاگر لەناو شەمەندەفەرێک ٦٥ کەس گیانیان لە دەستدا

فۆتۆ: 
2019-10-31

1327 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی گڕگرتنى بتڵە غازێکەوە لە ناو شەمەندەفەرێک لە پاکستان ٦٥ کەس گیانیان لە دەستداوە.

میدیاکانی پاکستان بڵاویانکردووە، لە شاری ڕەحیم لە هەرێمی  بنجاب، دوای ئەوەى بتڵێکی غاز گڕیگرتووە سێ فارغۆنی شەمەندەفەرەکە گڕیانگرتووە و  خەڵکێکی زۆریش لە ترسی ئاگرەکە خۆیان هەڵیاوەتە دەرەوە و بەو هۆیەوە گیانیان لە دەستداوە.

هاوکات ڕەشید ئەحمەد وەزیری  ڕێگا ئاسنیینەکانی وڵاتەکە ڕایگەیاندووە، شەمەندەفەرەکە دواتر تێکشکاوە و جگە لەو ژمارەیەی کە گیانیان لەدەستداوە دەیانی کەسی تریش بە سەختی برینداربوون و پێ دەچێت ژمارەى قوربانییەکان بەرزبێتەوە.

هێلەکانى شەمەندەفەری پاکستان زۆر کۆنن و سەرچاوەکانی ئەو وڵاتە ئاماژە بەوە دەکەن مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستى سەدەی ڕابردوو، کاتێک وڵاتەکە لەلایەن بەریتانیاوە داگیرکراو بووە.