سەردێڕ:

دروستکەری ماریۆ بەنرخترین خەڵاتی یابان بەدەست دەهێنێت

فۆتۆ: 
2019-10-31

2376 جار خوێندراوەتەوە

شیگێرو میامۆتۆ کە بە یەکێک لە ئەفسانەکانی جیهانی یارییە ڤیدیۆییەکان دادەنرێت ڕۆژی ٣ ی تشرینی دووەم بەنرخترین خەڵاتی تاکەکەسی وڵاتی یابان بەدەست دەهێنێت.

کەم کەس هەیە لە نەوەکانی ٩٠ەکان یاری ماریۆی نەکردبێت و لە کاتی ناوهێنانیدا کۆمەڵێک یادگاری بە بیر نەیەتەوە، بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "Nekkei"ی یابانی، شیگێرو میامۆتۆ دروستکەری هەردوو یاری بەناوبانگی "Mario Bros." و "The Legend of Zelda."، لە بەرواری ٣ی تشرینی دووەمدا، کە ڕۆژی کلتوریی نەتەوەیی یابانە، خەڵاتی کەسایەتی کلتوری ساڵ وەردەگرێت کە لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە دەبەخشرێت و بەنرخترین خەڵاتە کە تاکە کەسێک بتوانێت لەو وڵاتەدا بەدەستی بهێنێت لە بواری داهێناندا.

شیگێرو میامۆتۆ تەمەنی ٦٦ ساڵە و لە ساڵی ١٩٧٧دا دەستی بە کارکردن کردووە لە کۆمپانیای "Nintendo"، دەکرێت بوترێت کە ئەو هۆکاری سەرەکی بووە لە سەرکەوتنی کۆمپانیاکەدا چونکە دەستی هەبووە لە گەورەترین پڕۆژەکاندا کە لە جیهاندا دەنگیان داوەتەوە.

Image result for shigeru miyamoto