سەردێڕ:

هەرئێستا ئەم ١٧ بەرنامەی ناو ئایفۆنەکانتان بسڕنەوە

فۆتۆ: 
2019-10-29

28728 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیایەکی ئەمنی بەریتانی تایبەت بە مۆبایلی زیرەک ڕایگەیاند، ١٧ بەرنامە هەیە لە ئایفۆندا باڵانسی مۆبایلەکان دەبات بەبێ ئاگاداری خاوەنەکەیان.

کۆمپانیای واندێرای بەریتانی تایبەت بە مۆبايلی زیرەک ڕایگەیاند، ئەم ١٧ بەرنامەیەی بالانسی مۆبایلەکان دەبەن بەبێ ئاگاداری خاوەنەکانیان، لە ئێستادا لە "ئەپ ستۆری"ی ئەپڵ نەماون، بەڵام کێشەکە لەگەڵ ئەوانە دایە کە هێشتا لە مۆبایلەکانیاندا ئەم بەرنامانەیان لەلا ماوە.

ئەم کۆمپانیا بەریتانییە کە لە ساڵی ٢٠١٢وە دامەزراوە، ئەم بەرنامانەى بە شێوەیەکی سیخوڕی کاردەکەن و داواکارییەکی خەیاڵی دەخەنە بەردەستی بەکارهێنەرەکە، کە ئەمەش ڕێگایەکە کە ئاژانسەکانی ڕیکلامکردن بەکاری دەهێنن بۆ فێڵکردن لە بڵاوکەرەوەکان، کە تەنها بە یەک کلیک لەسەریان لە بالانسەکەت دەبات.

ئەم جۆرە بەرنامانە کار دەکەن بە یاریکردن بە سێتینگ "ڕێکخستن"ی مۆبایلەکە، ناچاری دەکەن بەژداری بکات لەو خزمەتگوزارییانە و کردنەوەی ئینتەرنێت  لە باگرەوەندی مۆبایلەکەدا و دابەزاندی رێکلامەکان لەسەری، هەموو ئەوانەش بەبێ ئاگاداری خاوەنەکە ڕوودەدات.

هەروەها لە ڕێگای ئەم جۆرە بەرنامانەوە ساڵانە ٨٠٠ ملیۆن دۆلار قازانج دەکەن.

ناوی بەرنامەکانیش بریتین لە:

RTO Vehicle Information, EMI Calculator and Loan Planner, File Manager - Documents, Smart GPS Speedometer, CrickOne - Live Cricket Scores, Daily Fitness - Yoga Poses, FM Radio - Internet Radio, My Train Info - IRCTC and PNR, Around Me Place Finder, Easy Contacts Backup Manager, Ramadan Times 2019, Restaurant Finder - Find Food, BMI Calculator - BMR Calc, Dual Accounts, Video Editor - Mute Video, Islamic World - Qibla and Smart Video Compressor.