سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. سەمای توتییەک ملیۆنان بینەری تێپەڕاندووە

فۆتۆ: 
2019-10-29

17466 جار خوێندراوەتەوە

لە بەڕازیل توتییەک بووەتە جێگەی سەرنجی ملیۆنان خەڵکی، بەهۆی ئەو سەمایەی لەکاتی بیستینی گۆرانییەکدا دەیکات.

بەپێی میدیاکانی بەرازیل، لە شاری ڕیۆ دی جانیرۆ سەمای توتییەکە بە خێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، کە تێیدا بە بەرچاوی چەندین کەسەوە لە کەناراوێکی ئەو شارەدا سەما دەکات.

هەروەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە ئەو کەسانەی لەچواردەوری توتییەکەن دەست بە سەما دەکەن، توتییەکەش وەک ئەوان سەما دەکات بەجۆرێک جوڵەی سەری بە ئاراستەیەک دەجوڵێنێت، ڤیدیۆکە زیاتر لە سێ ملیۆن بینەری تێپەڕاندووە.

بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پرسیاری ئەوەیان کردووە کە ئایا ئەو توتییە راهێنانی پێکراوە لەسەر ئەو جۆرە سەمایە، چونکە هەروەک دەزانرێت توانای توتی بۆ فێربوونی وشە زیاترە، بەڵام بۆ سەماکردن شتێکی نوێ و کەمە.